لەبارەی ئێمە

کورد دیزاین بە پشت بەستن بە نوێترین تکنیکی ڕۆژ لە بواری دیزاین کردن و درووستکردنی ماڵپەڕ، ئامادەیە بە نرخێکی گونجاو و بە شێوازێکی جوان و سەردەمیانە کاری درووستکردن و داڕشتنتی ماڵپەڕی ئێوە جێ‌بەجێ دەکا. بۆ ئەوەی دەنگ و ڕەنگی ئێوەش لەسەر تۆڕی ئینتێرنێت بگاتە هەموو دنیا، دەتوانن بە متمانەوە پشت بە ئێمەببەستن و کاری دیزاین و درووستکردنی ماڵپەڕەکەتانمان پێ بسپێرن.

 

ئێمە ئامادەین جۆرەها ماڵپەڕ بۆ کۆمپانیاکان، ڕۆژنامە نووسان، حیزب و ڕێکخراوەکان، هونەرمەندان، گۆڤار و ڕۆژنامەکان ، کەسایەتیەکان و هتد، ماڵپەڕ لە بواری هەواڵ و بابەت، وەرزش، موزیک، فۆڕووم، ئابووری، هونەر،مۆدە و جل و بەرگ، ڕێستۆران و خواردەمەنی، مێژوو، پزشکی و تەندرووستی، پێشانگا بۆ ئۆتۆمبێل و یا هەر کەرەستە و کەلوپەلێکی دیکە، بواری خانوو بەرە، سەیرو سەفەر،مێدیا، بارکردن و ڕاگواستن،یاسا ، ژینگە و ئاژەڵ، ئەلبۆمی وێنە و بواری ئایینی و جۆرەها بواری جیاوزی دیکە خواستەکانی ئێوە جێبەجێ بکەین. ئێمە یەک ساڵ هەموو پشتیوانی یەک بۆ کاری ماڵپەڕەکەت دابین دەکەین و لە کاتی هاتنەپێشی هەر گیرو گرفتێك بە بێ بەرانبەر خزمەتگوزاریتان پێشکەش دەکەین.

ئێمە دەتوانین ماڵپەڕەکەتان بە هەر زمان و زاراوەیەک کە تۆ داوای بکەی ، دابڕێژین و ئیختیاری هەڵبژاردنی ڕەنگ و شێوازی ماڵپەڕ تەواو بەدەست تۆیە و تەنیا باسی خەونەکانتمان بۆ بکەن، بۆ ئەوەی ئێمە بۆت وەدیبهێنین.

 

لێرە بیرۆکەی تۆ دەبێتە واقعیەت